Kurdistan Press - چۆنیەتی تۆماریکردنی ناوی شوێنی بازرگانی پیشەوەران گۆڕانکاری بەسەرداهات چۆنیەتی تۆماریکردنی ناوی شوێنی بازرگانی پیشەوەران گۆڕانکاری بەسەرداهات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

چۆنیەتی تۆماریکردنی ناوی شوێنی بازرگانی پیشەوەران گۆڕانکاری بەسەرداهات

لە 2023/1/8 بەدواوە چۆنیەتی تۆماری ناوی شوێنی بازرگانی پیشەوەران گۆڕاناری بەسەرداهات و هاوڵاتیان لەمەودوا دەتوانن لە بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان لە سنوری پارێزگاکان مامەڵەکانیان ئەنجام بدەن و ناوی شوێنەکانیان تۆمار بکەن لەبری ژورەبازرگانیەکان.
لەئەنجامی هەوڵەکانی وەزارەتی بازرگانی و حکومەتی هەرێم بۆ زیاتر کارئاسانی بەڕێکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان و لەپێناو بەرژەوەندی گشتی بەپێی ڕێنمایی و یاسابەرکارەکان،
پاڵپشت بە یاسای ژمارە(14)ی ساڵی 2021 ی  هەموارکراوی یەکەمی یاسای وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ژمارە(10)ی ساڵی 2010 
دەستکرا بەپێدانی ناوی بازرگانی پیشەوەران، کەوا هاوڵاتی بەئاسانترین ڕێگە و کەمترین تێچوو مامەڵەیان بۆدەکرێت.
جێی ئاماژەیە لەئێستادا سەرجەم داتاو بەڵگەنامەپێویستەکان لەژورەبازرگانیەکانەوە گواستراوەتەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان.
لەم دوڕۆژەدا بەسەدان ناوی بازرگانی تۆمارکراون و مامەڵەکان بەڕێکراون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا