Kurdistan Press - لەو سنورە بەفر دەبارێت لەو سنورە بەفر دەبارێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەو سنورە بەفر دەبارێت

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆدوو شەممە  9 – 1 - 2023  
کەش/ ئاسمان هەور دەبێت لەگەل ئەگەری نمە بارانی کەمی پچرپچر وە بەفر لەناوچە شاخاوویەکان بەتایبەتی ناوچە سنووریەکانی باکوور  , لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی (پارێزگای سلێمانی) هەرێم رێژەی دابارین زیاتر دەبێ بەتایبەتی لەکاتەکانی دوایی نیوەڕؤ , پاشان کەش بەرەو سەقامگیر بوون دەچێتەوە بۆکاتەکانی ئێوارە ,  هەروەها ئەگەری دروست بوونی تەم ومژ هەیە زیاتر لەناوچە بەرزەکاندا.  
خێراى با /  لە سەر خۆ - مامناوەند دەبێت ( 10 -  20 ) کم/ک . 
ئاراستەی با /  باشووری خۆرهەڵات بۆ باکووری خۆرئاوا دەگۆڕێت .
پلەکانی گەرما / نزمترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو نزم دەبێتە وە بەگشتی بۆ ئەم شەو  بە (2-3) یلە وە بەرزترین پلەش بۆ ئەمرۆ لەزۆر بەی ناوچەکان  نزیک  دەبیتەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ تەنها ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم نەبێ کەمێک نزمتر دەبنەوە  .
مەوداى بینین / لە نێوان ( 6 – 8 ) کم  دەبێت لە کاتى دروست بوونى تەم بۆ کەمتر لە 2 کم  .
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی سێ شەممە   10 – 1 - 2023  
کەش/ئاسمان ساماڵ دەبێت , وە ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە  بەتایبەتی لەکاتەکانی  بەیانی زوودا  . 
پلەکانی گەرما /کەمێک بەرزتر  دەبنەوە وە لە ناوچە شاخاوویەکانی سنوور نزمتر دەبنەو بە (1-2)یلە  بەراوورد بە تۆمارەکانی  ئەمڕۆ . 
خێراى با /  لە سەر خۆ دەبێت ( 10 -  15 ) کم/ک . 
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین / لە نێوان ( 8 – 9 ) کم  دەبێت  لەکاتی دروست بوونی تەم لەنێوان (3-5 ) کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  11 پلەى سیلیزى
سلێمانی    : 8  پلەى سیلیزى
دهۆک     :  11 پلەى سیلیزى
کەرکوک  : 12 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە   : 8 پلەى سیلیزى
زاخۆ      :  10 پلەى سیلیزى
سۆران    :  6 پلەى سیلیزى
گەرمیان  :  14 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى /  9- 1- 2023

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا