Kurdistan Press - وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار : توانیویانە لە ساڵی ڕابردوودا ٥٥%ـی داهاتی وەزارەتەکەیان زیاد بکەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار : توانیویانە لە ساڵی ڕابردوودا ٥٥%ـی داهاتی وەزارەتەکەیان زیاد بکەن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار : توانیویانە لە ساڵی ڕابردوودا ٥٥%ـی داهاتی وەزارەتەکەیان زیاد بکەن

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان باسی لەوە کرد کە کە بەپێی ئەو پلانەی دایاننابوو، وەزارەتەکەیان توانیویەتی لە ساڵی ڕابردوودا ٥٥%ـی داهاتی وەزارەتەکەیان زیاد بکەن و بەشێکی ئەو داهاتەش بۆ خزمەتگوزاری شارەوانییەکان خەرج دەکرێتەوە.

ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەسەر ڕاسپاردە و ڕێنماییە بەردەوامەکانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سەرجەم وەزارەتەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە ڕێکخستنەوەی داهاتی ناوخۆیی، لەگەڵ ڕۆشنایی ئەو ڕێنماییە بەردەوامانە، ئێمە وەکو وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بەردەوام لە هەوڵی ڕێکخستنەوەی داهاتە ناوخۆییەکانمان بووین کە بەپێی پلانێک کە لە کۆتایی ساڵی 2021 بۆ ساڵی 2022ـمان دانا و ئامانجان ئەوە بوو کە بتوانین داهاتەکانمان 35% بە بەراورد بە داهاتەکانی ساڵی 2021 زیاد بکەین، دەتوانین بڵێین تاوەکو 22ـی 12ـی 2022 کە دوا ڕۆژی دەوامی فەرمی دامودەزگەکان بوو، داهاتی سەرجەم فەرمانگەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، 306 ملیار و 250 ملیۆن دینار بووە کە بە بەراورد بە ڕێژەی پارساڵ و ئەو پلانەی داماننابوو، توانیومانە 55% داهاتەکانمان زیاد بکەین.

ڕاشیگەیاند: پلانی خۆمان ئەوەبوو کە داهاتەکە 35% بێت، بەڵام بە هەوڵ و توانای وەزارەت و هەموو بەڕێوەبەرە گشتییەکان و هەموو سەرۆکایەتییە گشتییەکان و سەرۆکایەتییە شارەوانییەکان، هەموو فەرمانگەکان و دەستەی گەشتوگوزار و هەموو فەرمانگەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، توانرا رێژەی داهاتمان 55% بە بەراورد بە ساڵی 2021 زیاد بکەین.

ساسان عەونی ئاماژەی بەوەش دا کە ئەوان بە دوو شێوە دەتوانن سوود لەو داهاتە وەربگرن کە 15%ـی ئەو داهاتە لە هەر سەرۆکایەتییەکی شارەوانی لە هەر بەڕێوەبەرایەتییەکی گشتی دەکرێتەوە خزمەتگوزاری بۆ هەمان شارو شارۆچکە و خزمەتگوزاری شارەوانی پێ ئەنجام دەدرێت.

سەبارەت بە کەرتی ئاویش وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕوونی کردەوە کە 17%ـی ئەو داهاتە، پڕۆژەی خزمەتگوزاری و پرۆژەی ئاو و ئاوەڕۆی لە شار و شارۆچکەکان پێ ئەنجام دەدرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا