Kurdistan Press - شوقە بۆ کەسوکاری شەهیدان دروست دەکرێت شوقە بۆ کەسوکاری شەهیدان دروست دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شوقە بۆ کەسوکاری شەهیدان دروست دەکرێت

گوتەبێژی وەزارەتی شەهیدان ئاشکرای کرد، لە دواکۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران پێشنیار دراوەتە حکوومەت لەبری زەوی، شوقە بدرێتە کەسوکاری شەهیدان و لایەنە پەیوەندارەکانیش ڕاسپێردراون.

عادل مەلا ساڵح، گوتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکروان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ساڵانی ڕابردوو دەیان هەزار پارچەزەوی بەسەر کەسوکاری شەهیداندا دابەش کراون و هێشتا ژمارەیەکی زۆریش ماون بۆ وەرگرتنی زەوی. بەپێی یاسا ئەرکی حکوومەتە زەوی و یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەسوکاری شەهیدان دابین بکات، بەشێکی دیکەی کەسوکاری شەهیدان ڕەزامەندییان هەیە بۆ پێدانی زەوی.''

گوتەبێژی وەزارەتی شەهیدان گوتیشی: "لە دواکۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران وەزیری شەهیدان داوای کردووە لەبری زەوی، شوقە بۆ کەسوکاری شەهیدان دروست بکرێت و سوودمەند بن لە یەکەی نیشتەجێبوون.''

عادل مەلا ساڵح ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: ''لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردراون بۆ ئەوەی کار لەسەر پێشنیارەکە بکەن، چونکە وەزارەتی شەهیدان و شارەوانی پێداچوونەوە دەکەن و لیژنەیەکی باڵاش پێک هاتووە تا کار بۆ دروستکردنی ئەو شوقانە بکرێت و کەسوکاری شەهیدان سوودمەند بن، بەبێ بەرامبەریش شوقەیان بۆ دروست دەکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه