Kurdistan Press - خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بۆ کەسوکاری شەهیدان بێبەرامبەر دەبێت خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بۆ کەسوکاری شەهیدان بێبەرامبەر دەبێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بۆ کەسوکاری شەهیدان بێبەرامبەر دەبێت

عادل مەلا ساڵح، گوتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان،  لە ماوەی رابردوودا بە رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران، کۆنووسێکی هاوبەش لەنێوان وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و وەزیری تەندروستی واژۆکراوە. بە پێی ئەم کۆنووسە هاوبەشە، لە هەموو خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی تەواوی بنکە و نەخۆشخانە حکوومییەکان ١٠٠٪ داشکاندن بۆ کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دەکرێت و خزمەتگوزارییەکان ئەمانە دەگرێتەوە، چارەسەر، پشکنین و نەشتەرگەری.

بە پێی قسەی عادل مەلا ساڵح، لە نەخۆشخانە ئەهلییەکانیش بەرێژەی ٥٠٪ داشکاندن بۆ کەسوکاری شەهیدان دەکرێت.

گوتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، بڕی زیاتر لە 19 ملیار دینار قەرزی کرێی خوێندنی چەند ساڵێکی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانیان داوەتەوە و بەردەوامیشن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی و هەوڵێکیش هەیە لەسەر ئاستی ئەنجومەنی وەزیران کاری لەسەر کراوە بۆ ئەوەی لە جێی پێدانی زەوی، یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دروست بکەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه