Kurdistan Press - ئاگادارى لە کارەبای سلێمانی : لەماوەى 10 رۆژدا قەرزەکانتان نەدەنەوە کارەباکانتان دەبڕین ئاگادارى لە کارەبای سلێمانی : لەماوەى 10 رۆژدا قەرزەکانتان نەدەنەوە کارەباکانتان دەبڕین | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئاگادارى لە کارەبای سلێمانی : لەماوەى 10 رۆژدا قەرزەکانتان نەدەنەوە کارەباکانتان دەبڕین

ئەمڕۆ (چوارشەممە 21ـی کانوونی یەکەم) بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە ئاگادارکردنەوەیەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، " ئاگاداری گشت هاوبه‌شانی كاره‌بای بازرگانی و پیشه‌سازی سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی له دوو ملیۆن دینار زیاتر قه‌رزدارن له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا پاكتاوی قه‌رزه‌كانیان بكه‌ن".

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی، هۆشداریداوە ئەو هاوبەشانەی زیاتر لە دوو ملیۆن دینار قەرزدارن و لەدوای ماوەی دیاریکراودا قەرزەکانیان نەدەنەوە، كاره‌بایان ده‌بڕدرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ، وادەی بڕیاری لێخۆشبوونی پێوەری ئاو بۆ ئەو هاوبەشانەی پێوەری ئاویان نەبەستووە، کۆتایی دێت .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه