Kurdistan Press - پڕۆژەیەکی وەبەرھێنان لە بواری ئاژەڵداری لە ھەولێر دروست دەکرێت پڕۆژەیەکی وەبەرھێنان لە بواری ئاژەڵداری لە ھەولێر دروست دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پڕۆژەیەکی وەبەرھێنان لە بواری ئاژەڵداری لە ھەولێر دروست دەکرێت

پڕۆژەیەکی وەبەرھێنان لە بواری ئاژەڵداری لە ھەولێر دروست دەکرێت و بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی ھەولێریش دەڵێ، پڕۆژەیەکی ستراتیژیی کشتوکاڵییە و ھەلی کار بۆ چەندین کەس دەڕەخسێنێت.

سامان عارەب، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پڕۆژەیەکی گەورەی کشتوکاڵیی سامانی ئاژەڵ لە کەرتی دووی ئارمجە لەسەر ڕووبەری ٢٦٩ دۆنم لەلایەن وەبەرھێنەرێکی ناوخۆوە بە سەرمایەی ٨١ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لە ماوەی ٢٤ مانگدا جێبەجێ دەکرێت.''

بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی ھەولێر گوتیشی: "پرۆژەکە ستراتیژییە و لە بەخێوکردن و فرۆشتن و سەربڕخانەی ئاژەڵ و کارگەی ئالیک پێک ھاتووە و ڕووبەرێکی زۆری سەوزاییش لەنێو پڕۆژەکەدا ھەیە.''

سامان عارەب ڕوونی کردەوە: "ئەو پڕۆژەیە یەکێکە لە پڕۆژە گەورەکانی بواری کشتوکاڵی و پڕۆژەی سایلۆشمان ھەیە، بەڵام ئەوە بۆ جاری یەکەمە پڕۆژەیەکی لەو شێوەیە دروست بکرێت کە ھەموو پێکھاتەکانی ئاژەڵداری لەخۆ بگرێت، بێگومان پڕۆژەکە ھەلی کاریش بۆ چەندین کەس دەڕەخسێنێت و کاریگەریی خۆی دەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه