جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە میانی پێشوازیکردنی لە شاندێکی جوتیارانی هەرێمی کوردستان و عێراق جەختی کردەوە کە پێویستە حکوومەتی عێراق پابەندبێت بە بەڵێنەکانی بەرامبەر بە جوتیاران.
د. شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە بەغدا پێشوازی له شاندێكی جوتیارانی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق کرد و به‌ڵێنی دا به‌دواداچوون بۆ دۆسییه‌ی شایسته داراییه‌كانی ساڵانی پێشوویان بكات.
له دیدارێكدا، باس لە پشتیوانی جوتیاران و دابینكردنی پێداویستییەکانیان کرا بۆ پاڵپشتیکردنی لە كه‌رتی كشتوكاڵ، هاوكات گوێبیستی كێشه و بارگرانی ساڵانی پێشووی جوتیاران بوو به‌هۆی خه‌رجنه‌كردنی شایسته داراییه‌كانیان.
د. شاخه‌وان عه‌بدوڵا، به‌ڵێنی دا به‌دواداچوون بۆ دۆسییه‌ی شایسته داراییه‌كانی ساڵانی پێشووی جوتیاران بكات و پاره‌كانیان به‌پێی ڕێوشوێنه ئیداری و یاساییه‌كان بۆ خه‌رج بكرێت.
باسی لەوەش کرد کە به‌شێكی شایسته داراییه‌كان له یاسای پشتیوانی خێرای ئاسایشی خۆراک و گه‌شه‌پێداندا جێی كراوه‌ته‌وه كه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ر داوە.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژەی بەوەش دا کە ڕێگه ناده‌ین مافی جوتیاران پێشێل بكرێت و جێی قەبووڵكردن نییه، پێویسته حكوومه‌تی ئیتحادی پابه‌ندبێت به‌ته‌واوی به‌ڵێنه‌كانی به‌رامبه‌ر جوتیاران، ئەو پارانەش تاوەکو ئێستا له‌ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی بازرگانیدایه.
وەڵام بدەوه