چەمکی فیدڕالی باشترین ڕێگەچارەیە بۆکەمکردنەوەی ناکۆکی لەنێوان ئەو وڵاتانەی فرە نەتەوە و ئایین و مەزھەبن بەڵام بەمەرجێک سەرەتا دەبێت ئاستی ھۆشیاری بۆ دیموکراسیەت ھەبێت، کەباوەری تەواوت بە لێک تێگەیشتن و شەڕاکەت ھەبێت نەک خۆسەپاندن و پاشکۆیی.
کێشەی سەد ساڵی عێراق ھێشتا عەقڵی حوکمڕانی عێراق ئاستی ھۆشیاری بۆ دیموکراسی نیە، تەنھا ئەو کاتانە باوەریان بە دیموکراسیەتە کە پرسەکە لەبەرژەوەندی ئەوان بێت بەڵام گەر پێچەوانە لە بەرژەوەندی ئەوان نەبێت بەھەموو شێوێک دیموکراسیەت حەڕام دەکەن بەناوی ئاینی و مەزھەبی تایبەت بەخۆیانەوە.
لە دوای تەواوبونی ھەڵبژاردنی پێش وەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، گەر دەسەڵاتدارانی عێراق بیانەوێت عێراق بەیەکگرتوویی بھێلنەوە، و بەوڵاتی ھەموو گەلانی عێراق بزانن بەروە پێشەوە بچن پشت دەبەستن بەمەرجەعیەتی دەستوری
نەک مەرجەعیەتی مەزھەبی کە بە زۆرینە بڕیار لە بەرژەوەندی لایەنێک دەدەن و بەسەر لایەنی تر دا دەسەپێنن.
گەر عێراق ھەرباوەری بەعەقلی خۆسەپاندن ھەبێت بەشێوێک بەرەو پاشەوە دەچێت، عێراقی ڕابردوو ڕژێمی بەعس زۆر شەریف و باشتر دەبێت لە چاو عێراقی داھاتوو، وێران دەبێت لەھەموو ڕویەکەوە ئێدی ھیچ گەلێک ناتوانێت ژیان تێدا بباتە سەر. ھەموویان لێ ڕادەکەن، کوچ و کولانەکانی عێراق پڕ دەبن لە خوێن و وێرانی.
لایەنەکانی کوردی ئاساییە ھەر یەکیان بیانەوێت زۆرترین نوێنەرانی حیزبەکەیان لەناو ھوڵی پەرڵەمانی عێراق بن بەڵام نابێت ناکۆکیەکان لەسەر ئەوە بێت لێک دورکەوتنەوە لە یەکتر دروست بێت لەدوای دەنگ دان باوەریان بەیەکگرتنەوە نەبێت چەند گروپێک دروست بکەن ببێتە ھۆی ئەوەی پێگەی کورد لە بەغدا لاواز بێت کە ئەمە تەنھا لەبەرژەوندی لایەنە شوفێنیەکانی عێراقە.
لایەنەکانی کوردی پێویستی بەگوتارێکی یەکگرتوویە و نێو ماڵی کوردی بەتەواوی ڕێک بخات.
پێداگیربێت لەسەر دامەزراندنی ئەنجومەنی فیدراڵی کە بە دڵی دەوڵەتی فیدراڵی دادەنرێت، بۆ کۆتایی پێھێنان بە دیکتاتۆری زۆرینەی پەرڵەمان، بەتەواوی مافەکانی زامن بکات لە حکومەتی داھاتووی عێراق. بەتایبەتی جێبەجێکردنی مادەی 140 ھەموو مادەکانی تر کەچەند ساڵە دەسەڵاتدارانی عێراق خۆی لێ دەدزنەوە جێبەجێ ناکەن. ھیچ ڕێگەچارەیەکی تر نیە تەنھا بەیەک ڕێزی یەک گوتاری مافەکانی گەلی کوردستان لە عێراق دا زامن دەکات.
وەڵام بدەوه