ئەمڕۆ دووشەممە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەگەڵ شاندێکی ڕێکخراوی گەشەپێدانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNDP) کۆبۆوە بۆ تاوتوێکردنی هەنگاوە پراکتیکییەکانی پڕۆژەی ستراتیژیی و ژینگەیی "پشتێنەی سەوزایی هەولێر".
ئەم پڕۆژەیە بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە چوارچێوەی ماستەرپلانی شاری هەولێردا لە (٨) زۆنی جیاواز پێکهاتووە، ئامانجی سەرەکی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، ڕێگریکردن لە بەبیابانبوون و زیادکردنی ڕێژەی سەوزاییە.
تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە:
داڕشتنی پلانی هاوبەش: گفتوگۆکردن لەسەر دەستپێکردنی کارە فەرمییەکان لە یەکێک لە زۆنەکانی پڕۆژەکە لەلایەن ڕێکخراوی UNDP.
گرتنەئەستۆی دارایی: خستنەڕووی بوودجە و تێچووی دارایی زۆنەکە، و دەربڕینی ئامادەیی تەواوی ڕێکخراوەکە بۆ جێبەجێکردنی.
بەشداربووان: کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی سەرۆکی شارەوانی و بەڕێوەبەرانی گشتی کشتوکاڵ، نەخشەدانان، ئەندازە، پلان دانان، قەیرانەکان و پەیوەندییەکانی پارێزگا بەڕێوەچوو.
تایبەتمەندییە گرنگەکانی پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی:
پڕۆژەکە یەکێکە لە گەورەترین دەستپێشخەرییە ژینگەییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کەمکردنەوەی خۆڵبارین و دابەزاندنی پلەکانی گەرما لە پایتەخت.
پانی پشتێنەکە: ٢ کیلۆمەتر.
درێژی پڕۆژەکە: نزیکەی ٧٨ بۆ ٨٣ کیلۆمەتر.
کۆی ڕووبەر: ١٦٦ کیلۆمەتر دووجا (دابەشکراو بەسەر ٨ زۆندا).
قۆناغی یەکەم: ڕووبەری ١٣ هەزار دۆنم زەوی دەگرێتەوە، تا ئێستا زیاتر لە ٧٠٠ هەزار نەمامی تێدا چێندراوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەگاتە یەک ملیۆن نەمام.
#Kurdisranpress


وەڵام بدەوه