Kurdistan Press - وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی وەزارەتی زەوی و ژێرخان و گواستنەوە و گەشتوگوزاری ژاپۆن دەكات وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی وەزارەتی زەوی و ژێرخان و گواستنەوە و گەشتوگوزاری ژاپۆن دەكات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی وەزارەتی زەوی و ژێرخان و گواستنەوە و گەشتوگوزاری ژاپۆن دەكات

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە ژاپۆن، سەردانی وەزارەتی زەوی و ژێرخان و گواستنەوە و گەشتوگوزاری ژاپۆنی كرد و لەلایەن نیشیدا شۆجی، جێگری وەزیری پەرلەمانی وەزارەتی زەوی و ژێرخان و گواستنەوە و گەشتوگوزار و شاندێكی وەزارەتەكە پێشوازی لێ كرا.
لە دیدارەكەدا ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئامانجی سەردانی شاندی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری بۆ ژاپۆن ڕوونكردنەوە، هەروەها سوپاسی حكوومەت و ئاژانسی جایكای ژاپۆنی كرد كە لە جێبەجێكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاریدا هاوكاری حكوومەتی هەرێمی كوردستانن.
لە بەشێكی تری دیدارەكەدا هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوانیان بە هەماهەنگیی لەگەڵ ئاژانسی جایكا كردەوە بۆ بەردەوامی و فراوانتركردنی كاری پێكەوە لە بواری خزمەتگوزاری لە هەرێمی كوردستان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا