لەھێز و چەک نابەرامبەرین بەرامبەر وڵاتانی ناوچەکە، بەھۆی ئەوەی تا ئێستا دەوڵەت نین بەڵام جوگرافیاکە وا دەخوازێت کە ھیچ پرسێک بەبێ ھەولێر سەرکەوتوو نەبێت، دەوڵەتانی زلھێز و ئیقلیمی کە ھەر یەکەیان لای خۆیانەوە دەیانەوێت حاکمی ناوچەکەبن بەدوای کارتی سیاسین. ئەو کارتە سیاسیەش تەواو نابێت گەر لەسەر مێزی ھەولێر نەبێت، جا ھەر یەک لای خۆیەوە دەیەوێت ھەژمونی خۆی لەھەولێر زیاد بکات یان خۆی بسەپێنێت. بەڵام ھەولێر ڕادەست نابێت وەکو گەمەکەرێکی زیرەک لەناوچەکە سیاسەت دەکات.
ھەولێر کارتی سیاسەتی بەھێزی ئەوتۆی نیە، بەڵام ھیچ کارتێکی سیاسی لەناوچەکە بەبێ ھەولێر سەرکەوتوو و بەھێز نابێت، جا ھەموو دەوڵەتە دژبەرەکانی یەکتر سەردانی ترافیکی دیبلۆماسیەتی ھەولێر دەکەن، ترافیکی ھەولێریش بۆ ھەموو دەوڵەتە دژبەرەکان سەوزە، سور لەسەر ھیچ وڵاتێک دانەنراوە، بێ دەوڵەتی و دیلی دەستی جوگرافیا وا دەخوازیێت کە ھەولێر پەیوەندی دیبلۆماسی لەگەڵ ھەموو وڵاتانی ناوچەکە و زلھیز و بەتایبەتی چوار دەورمان ھەبێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانی خۆی.
جا ھەر کاتێک جوڵەیەکی دیبلۆماسی ھەبێت لەلای دەوڵەتێک بۆ ھەولێر لەلای دەوڵەتی دژبەر بە ئامراز و شێوازی جیا ھێرش دەکەنە سەر ھەولێر کەچەقی سیاسەتە سەرچاوەی ھێزی کوردە، لالەیەکەوە ئابلوقەی بودجە و چەک لەسەر ھەولێر دادەنێن، لەلایەکی ترەوە بە درۆن ھێرش دەکەنە سەر ھەولێر، لەولاشەوە لەشکرکێشی بۆسەر ھەرێم دەکەن، کە تەواوکەری ئەوەن کە پێشتر ئاراستەی داعشیان بۆ ھەولێر گۆڕی، و دواتر کە داعش سەرکەوتوو نەبوو خۆیان بەھەموو ھێزیانەوە بەھەموو چەکی پێشکەوتووی سەردەم ھێرشیان کردە سەر ھەولێر بۆ ئەوەی ھەولێر لەدەستی خاوەنەکەی دەربھێنن بیکەن بە گۆڕەپانی سیاسەت و بەرژەوەندی خۆیان.
کێشەی ھەولێر و ناوچەکە دەگەڕێتەوە بۆ پێش سەدەیەک، کە لەلایەن کۆلۆنیالیزمی فەڕەنسی و بەریتانی نەخشەی جوگرافیای ناوچەکە گۆڕا، دوای کۆتایی پێھێنانی ھەژمونی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، چەند دەوڵەتێک دروستکران لە ناوچەکە بەبێ خواستی نەتەوەکانی ناوچەکە، کە ئامانجیان گەشە و ئاوەدانی و بەرقەرارکردنی ئارامی بوو لە ناوچەکە، بەرژەوەندی شارەوەشیان کۆنترۆڵی نەوت و گاز کە دوو جەمسەری وزەن، کەھەر دەوڵەتێک بیەوێت حوکمڕانی لە جیھان بکات بەبێ کۆنترۆڵکردنی سەرچاوەی وزەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست نابێت.
دوای سەدەیەک ناوچەکە ئاڵۆزیەکانی زیاتر بوون، گەشەی نەک ھەر بەرەو پێشەوە نەچوو بەڵکو خراپتر بوو، سەدان حاکمی تر دەرکەوتون، دانەری نەخشەی ناوچەکە کە بەزۆری جوگرافیای چەند نەتەوەیەک بەبێ خواستی ئەوان پێکەوەلکاون نە لەسیاسەتی ناوچەکە سەرکەوتوبون، نە توانیان بەرژەوەندیەکانی خۆیان بپارێزن، ناوچەکە بەرەو گۆڕانکاری حەتمی یە، کەھەموو وڵاتانی ناوچەکە دەیانەوێت لەم گۆڕانکاریەدا ھەژمونی خۆیان زیاد بکەن و بەرژەوندی خۆیان بپارێزن. بۆ ئەوەی ببن بە حاکمی ناوچەکە چاویان لەسەر ھەولێرە.
ھەولێریش بەدیبلۆماسیەتی بەھێز دەیەوێت لەم گۆڕانکاریەدا وەکو گەمەکەرێکی زیرەک بەرژەوەندی خۆی بپارێزێت، ئیدی قوربانی دەستی ھیچ ڕێکەوتنێکی ھەڵەی نێوان ھیچ وڵاتێکی زلھێز نەبێت، سنورەکان بەدەستی خۆیان بێت نەک وڵاتی تر. وەکو ناوبژیوانێکی بێ لایەن لەناوچەکە دەربکەوێت نە مەترسی بۆ سەر ھیچ لایەک ھەبێت نە دۆستی لەیەک بێت دژی لایەکی تر. ئەوەی لەتوانای بێت درێغی نەکات لەچارەسەرکردنی کێشەکان لەنێوان دژبەرەکان کەزۆر جار سەرکردایەتی کورد ڕۆڵی ناوبژیوانی بینیوە دژبەرەکان لەیەکترەوە نزیک کردۆتەوە ئاشتی لەنێوانیان بەرقەرارکردووە.
وەڵام بدەوه