Kurdistan Press - سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ئەمینداری گشتی یەكێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان دەكات سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ئەمینداری گشتی یەكێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان دەكات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ئەمینداری گشتی یەكێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان دەكات

ڕۆژی سێشەممە 22ـی تشرینی دووەمی 2022 لە سەلاحەدین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە دكتۆر عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەكێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان و شاندێكی هاوبەشی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی و رێكخراوی رابیتەی مرۆیی لە كوردستان كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا و بیروڕا لەبارەی تەحەددی و هەڕەشەكانی بەردەم سەقامگیری و ئاشتەوایی لە ناوچەكە و جیهان ئاڵوگۆڕ كرا. هەروەها جەخت لە ڕەتكردنەوەی زمانی هەڕەشە و نكۆڵیكاری كرایەوە و ئەوەش خرایە ڕوو كە زمانی دیالۆگ و ئاشتیخوازی باشترین ڕێگەیە بۆ چارەسەركردنی كێشە و قەیرانەكانی ناوچەكە.

لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا بارودۆخی ناوخۆی كوردستان و بار و گوزەران و نیگەرانییەكانی خەڵكی كوردستان گفتوگۆی لەسەر كرا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه