پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئاشكرای كرد كه پڕۆژه‌یه‌كی ڕێڕه‌وی نوێی ئاوی باران گه‌یشته قۆناغی كۆتایی و به ته‌واوبوونی پڕۆژه‌كه‌ش تاڕاده‌یه‌ك مه‌ترسی لافاو له‌سه‌ر شاری هه‌ولێر نامێنێ.
پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: بە گوژمەی 150 ملیۆن دینار و لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر، پڕۆژەی دروستکردنی ڕێرەوی نوێی ئاوی سروشتی باران لە هیران ستی گەیشتە قۆناغی کۆتایی و لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو پڕۆژەکە تەواو دەکرێت.
ڕاشیگه‌یاند: بە کۆتاهاتنی ئەم پڕۆژەیە مەترسی دروستبوونی لافاو لەسەر هیران سیتی و ناوچەکە نامێنێت.
ئەمساڵ لە چوارچێوەی هەوڵەکانی پارێزگای هەولێر بۆ پێش‌گرتن لە دووبارە ڕوونەدانەوەى لافاو و ڕووداوی نەخوازراو، چەندین ڕێکار و پڕۆژە جیاجیا دەستی پێ کردووە کە بەشێک لەو پڕۆژانە بەکۆتا هاتوون و بەشێکیشیان لە تەواوبووندان.
وەڵام بدەوه