Kurdistan Press - بەگوژمەی (15 ملیۆن و 917) هەزار دۆلار، کردنەوەى وێستگەی 132 كەی ڤیی شاوێس بەگوژمەی (15 ملیۆن و 917) هەزار دۆلار، کردنەوەى وێستگەی 132 كەی ڤیی شاوێس | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەگوژمەی (15 ملیۆن و 917) هەزار دۆلار، کردنەوەى وێستگەی 132 كەی ڤیی شاوێس

سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2022.11.14، لەژێر چاودێری ڕێزدار (مەسرور بارزانی) سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەشداریمان لە ڕێورەسمى کردنەوەى وێستگەی 132 كەی ڤیی شاوێس کە بە گوژمەی (15 ملیۆن و 917) هەزار دۆلار  لەسەر بودجەى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەشێوەى بەڵێندەرایەتى جێبەجێکراوە.
بێگومان كردنه‌وه‌ى ئەم وێستگەیە وەکو وێستگەکانى ترى کارەبا خزمه‌تێكى گه‌وره‌ پیشكه‌ش به‌ هه‌موو ئەو ناوچانه‌ ده‌كات كه‌ ده‌كه‌ونه‌ سنوورى وێستگه‌كه‌ و چاره‌سه‌رى ئه‌و بارزۆریشه‌ ده‌كات كه‌ له‌و سنووره‌دا له‌سه‌ر تۆڕه‌كانى كاره‌باى نیشتیمانى هه‌بووه‌، وێڕاى سوپاسمان بۆ هه‌وڵه‌كانى وه‌زاره‌تى كاره‌با و به‌ڕێز وه‌زیرى كاره‌با كه‌ له‌ماوه‌ى ڕابردوودا ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ى گرنگیان له‌سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر پێشكه‌شكردووه‌، دڵنییایی به‌ خه‌ڵكى سنوورى پارێزگه‌كه‌مان ده‌ده‌ین له‌ چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌كانى حكومه‌ت و له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى ڕاسته‌وخۆى جه‌نابى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو سێكته‌ره‌كان به‌رده‌وام ده‌بین له‌و پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییانه‌، ویستى ئێمه‌ وه‌كو پارێزگاى هه‌ولێر زۆره‌ له‌وه‌ زیاتره‌، چونكه‌ هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاكه‌مان شایه‌ن و شایسته‌ى ئه‌وه‌ن خزمه‌تى زیاتر و باشتریان پێشكه‌ش بكرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه