Kurdistan Press - چەکی پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەکرێت چەکی پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

چەکی پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەکرێت

سایلۆی ڕاپەڕین ئاگاداری جوتیارانی سنووری سایلۆکە دەکاتەوە کە سبەی پێنجشەممە 10ـی 11ـی 2022 چەکی پارەی گەنمی 2014 دابەش دەکرێت.

سایلۆی ڕاپەڕین لە ڕانیە جوتیارانی سنووری سایلۆکە ئاگادار دەکاتەوە کە کاتژمێر 10:00ـی سبەی پێنجشەممە  لە بەشی ژمێریاری سایلۆی ناوبراو چەکی پارەی گەنمی جوتیارانی ساڵی 2014 لە ژمارە کارتی 872 بۆ ژمارە کارتی 925 دابەش دەکرێ، کە ڕێژەی 28.16%ـی ماوە.

سایلۆکە ئاماژەی بەوەش داوە کە جوتیار پێویستە ناسنامەی باری شارستانی (هەویە) یان کارتی نشتمانی ئەسلی لەگەڵ ئەو مستندەی پێی دراوەتەوە پێبێت. ئەگەر گەنمەکە بەناوی خۆی داخل نەکرابوو پێویستە وەکالەتی پێ بێت.

باسی لەوەش کردووە کە ئەگەر هاتوو ئەو جوتیارەی گەنمەکەی بەناوە لەژیاندا نەمابوو، پێویستە قەسام شەرعی لەگەڵ خۆیان بێن و وارسەکانی وەکالەتیان بۆ یەکێک لەوارسەکان کردبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه