بەبۆنەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان و ھەڵبژاردنەوەی سەرۆک مەسعود بارزانی بە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بروسکەی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن.
ئەمەی خوارەوە ناوی ئەو ھێز و لایەنە سیاسیانەیە، کە بروسکەی پیرۆزباییان ئاراستەی سەرۆک بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە.
بزووتنەوەی گۆڕان.
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان.
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان.
حزبی شیوعی کوردستان.
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان.
حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران.
حزبی رزگاریی کوردستان.
حزبی یەکێتیی کوردستانی - سووریا.
حزبی پێشکەوتنخوازی دیموکراتی کوردستان.
حزبی سازمانی خەباتی کوردستان -ئێران.
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان.
پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان.
پارتی گەشەپێدانی تورکمان.
پارتی سەربەستیی کوردستان.
پارتی نەتەوەیی کوردستان.
پارتی پارێزگارانی کوردستان.
پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان.
پارتی بونیاد دیموکراتی کوردستان.
ھاوپەیمانی نیشتیمانیی کوردستان.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان- ئێران.
بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان.
بزووتنەوەی ڕزگاری دیموکراتی کوردستان.
بزووتنەوەی ئاشتیخوازانی کوردستان - عێراق.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان.
یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان.
وەڵام بدەوه