KurdistanPress...

CLOSE

کۆمەڵگای لە چەک داماڵدراو

کۆمەڵگای لە چەک داماڵدراو لەو کۆمەڵگایانەی دیاردەی چەکداری بە عەیبەو دیاردەیەکی ناشرینی کۆمەڵایەتی وێنا ئەکرێ، تا ئاستێکی باش ژیانی هاوڵاییانی پارێزراوە. گەرەنتی کردنی سەتاسەتی پاراستنی کۆمەڵگا لە حاڵەت و دیاردە ناشرینیە کۆمەڵایەتیەکانی وەک چەکداری، رەنگبێ کارێک و بەرپرسیارەتیەکی ئەستەم و نەکردەیی بێت. بەڵام دەکرێ لە رێگەی یاساو بە یاسایی کردنی ئەم دیاردەیە، تا ئاستێکی باش کۆمەڵگا لە حاڵەتی روودانی رووداوەکانی چەکداری و تووندوتیژیەوە بپارێزرێت. دوا بڕیاری حکومەتی هەرێم بە هەوڵدان بۆ کەم کردنەوەی دیاردەی چەک هەڵگرتنی نایاسایی و بێ مۆڵەت، هەوڵێکی نرخێندراوو ئەرێنیە بۆ کەم کردنەوەی ئەو کردارە تووندووتیژیە چەکداریانەی ساڵانێکە وەک دێوەزمەو پەتایەکی کوشندە کۆمەڵگاو ژیانی لێ ناشرین کردووین. زۆر پێویستە لە رێگەی بەرنامەگەلی تەلەفزیۆنی، سۆشیال مێدیا و کۆڕو سمیناری بەردەوامی رۆژانەوە رەهەندە ناشرین و ترسناکەکانی دیاردەی چەک هەڵگرتن بە گشتی بۆ هاونیشتیمانیان رون بکرێنەوە. هەرێمی کوردستان زیاتر لە هەموو جارێک، پێویستی بە بەهێزکردنی هۆشیاری نەتەوەیی و نیشتیمانی و پاراستنی بەهاو لایەنە جوانەکانی کولتورو رەسەنایەتیەکەیەتی، تا دیاردەی چەک هەڵگرتن و تووندوو تیژی نانەوەو یەکلایی کردنەوەی کێشەکان لە رێگەی چەک و لە دەرەوەی یاساودادگاوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه