بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بۆ رێگریكردن لە دروستبوونی قەرەباڵغی، كارەكانی نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان دەخرێنە ڕۆژانی پشوو.
بەهمەن ئەحمەد، بەڕێوەبەری هاتووچۆی ناوشاری سلێمانی بڵاوی کردەوە: " شارەوانی سلێمانی، ڕەزامەندیی داوە کە کارەکانی نۆژەنكردنەوە بخرێتە ئەو ڕۆژانەی، كە پشوون یان هاتووچۆ لەسەر شەقامەكان كەمە."
ئاماژەی بەوەش دا: "داوا لە شۆفێران دەكەین لەسەرخۆ بن و بەپێی ڕێنماییەكان شۆفێری بكەن، بەتایبەت لە كاتی گۆڕینی ئاڕاستەی شەقامەكاندا."
بەرپرسەكەی هاتوچۆ جەختی كردەوە، لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی كاركردن لە نۆژەنكردنەوەی بەشێك لە شەقامەكان، بەهۆی دەوامەوە قەرەباڵغی دروست دەبوو.
وەڵام بدەوه