Kurdistan Press - سەرۆکی حکومەت لە گەڵ کونسوڵ و نێردە و دیپلوماتی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە سەرۆکی حکومەت لە گەڵ کونسوڵ و نێردە و دیپلوماتی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکومەت لە گەڵ کونسوڵ و نێردە و دیپلوماتی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 18ی ئۆکتۆبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە گەڵ کونسوڵ و نێردە و دیپلوماتی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
سەرۆکی حکومەت تیشکی خستە سەر بارودۆخی گشتیی و پرۆسەی سیاسیی و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە عێراق و دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان، پشتیوانیی لە پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار دەکات کە بەبێ جیاوازی خزمەتی گشت هاووڵاتییانی عێراق بکات و لە سەر بنەمای دەستووریش، کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی چارەسەر بکات. سەرۆکی حکومەت، هەروەها جەختی لە گرنگیی ڕێزگرتن لە پرنسیپەکانی هاوبەشیی ڕاستەقینە و هاوسەنگی و سازان کردەوە.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەت باسی لە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم و هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری، بە تایبەتی گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵی و بەبازاڕکردنی بەرووبوومی ناوخۆیی کردەوە کە بڕیارە لەم ڕۆژانەدا، بەربوومی ناوخۆیی بنێردرێتە بازاڕەکانی دەرەوە. 
سەرۆکی حکومەت، ئاماژەی بە چاکسازییەکانی بواری دارایی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و نەهێشتنی بەهەدەردانی سامانی گشتیی کرد. هەروەها باسی لە پرۆسەی بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییەکان و هەنگاونان بەرەو حکومەتی ئەلیکترۆنی کرد لە پێناو برەودان بە ڕوونی و شەفافیەت و نەهێشتنی ڕووتین و بیرۆکراسی.
سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە ئامانجی سەرەکیمان بەرەوپێشبردن و گەشەپێدانی هەمەلایەنەی هەرێمی کوردستانە، ئەمەش پەیوەستە بە گرنگیی پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، جەختیشی لەوە کردەوە، کە هەرێمی کوردستان، وەک هەمیشە فاکتەرێکی گرنگی ئاسایش و سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا .  
لە کۆتاییدا، سەرۆکی حکومەت وەڵامی تێبینی و سەرنج و پرسیاری ئامادەبووانی دایەوە .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا