Kurdistan Press - هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا گەیشتە لای سەرۆک وەزیران بەڕێز مەسرور بارزانی هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا گەیشتە لای سەرۆک وەزیران بەڕێز مەسرور بارزانی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا گەیشتە لای سەرۆک وەزیران بەڕێز مەسرور بارزانی

ئەمڕۆ چوارشەممە 10/21، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە باڵیۆز ستیڤ فەیگن، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کرد.

 

لە کۆبوونەوەکەدا کە گوێندۆلین (وێندی) گرین، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە و گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.

 

 هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا، پابەندبوونی وڵاتەکەی بە دريژەدان بە پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

 

سەرۆکی حکومەت، سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیریی ئەمەریکا دووپات کردەوە.

 

هەردوولا جەجتیان لە پێویستیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، باس لە مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرا. سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە پێویستە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و بەپێی ڕێژەی 14.14% ی ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان، بەشە بودجەی هەرێم لە بودجەی گشتی فیدراڵ بۆ ساڵی 2027 تەرخان بکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا