هێشتا وەرزی سەرما لە هەرێمی کوردستان دەستیپێنەکردووە، نرخی سووتەمەنی هەڵکشانێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و لە ئێستادا نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی سپیی ماڵان لە بازاڕەکاندا 250 هەزار دیناری تێپەڕاندوە
لە هەمان کاتدا، بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت کە تاوەکو مانگی داهاتوو هیچ ڕێنماییەکی فەرمی بۆ دابەشکردنی نەوتی پاڵپشتیکراوی حکومی ڕانەگەیێندرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە لە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوودا نرخی بەرمیلێک نەوت تەنیا 120 هەزار دینار بوو، بازرگانانی سووتەمەنیش هۆکاری ئەم گرانبوونە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی کۆ لە سەرچاوەکان دەگەڕێننەوە.
سەلام عومەر، وتەبێژی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد کە تاوەکو ئێستا لە هیچ ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دابەشکردنی نەوت دەستیپێنەکردووە، بەڵام چاودێڕی دەکرێت لە مانگی تشرینی یەکەمدا (مانگی 10) وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ڕێنماییەکانی دابەشکردنی نەوت بە نرخی پاڵپشتیکراو (کە ساڵانی ڕابردوو 200 لیتر بە 104 هەزار دینار بوو) ڕابگەیەنێت وبەمەش نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا دادەزێت، بۆ لە ئێستادا واباشترە نەوت نەکڕن.
لەلایەکی دیکەوە، کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکان ڕایگەیاندووە کە ساڵانی ڕابردوو بەغدا تەنیا 50 ملیۆن لیتری بۆ هەرێم ناردووە، بۆ ئەمساڵیش داوایان کردووە پشکی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق بنێردرێت تاوەکو بتوانن بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشی بکەن.
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
عێراق ڕێکاری بەپەلە دەگرێتە بەر
1 رۆژ پێش ئێستا
ئێران مەرجی قورسی راگەیاند
1 رۆژ پێش ئێستا
هێرشکرا
1 رۆژ پێش ئێستا
ڕێککەوتن کرا
1 رۆژ پێش ئێستا
کاتی ناردنی مووچە ئاشکراکرا
1 رۆژ پێش ئێستا
ترەمپ ئێرانی شۆک کرد
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه