بەرەی گەل لەبارەی دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگی راگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە داوە کە دواخستنی دانیشتنەکانی دادگا نیشانەی ئەوەیە لایەنی سکاڵاکار هیچ بەڵگەیەکی دیار و روونی نییە بۆ سەلماندنی ئەو تۆمەتانەی ئاراستەیان کراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 2/9/2026، بەرەی گەل راگەیاندراوێکی ئاراستەی رای گشتیی کوردستان و عێراق کرد، تێیدا هاتووە: "دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ساڵێک بەسەر رووداوەکانی 23ی ئاب و دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی، بڕیارە سبەی پێنجشەممە، ٣ی ئەیلوول، لە بەرامبەر دادگا ئامادە بكرێن."
ئەوەش خراوەتە روو: "چەندین جار دواخستنی دانیشتنەکانی دادگا نیشانەی ئەوەیە لایەنی سکاڵاکار هیچ بەڵگەیەکی دیار و روونی نییە بۆ ئەوەی تۆمەتە بێ بنەماکانی رووپۆش بکات."
جەختیش کراوەتەوە: "لێرەوە دەمانەوێ تەنها یەک بۆچوون ئاراستەی رای گشتی عێراق و کوردستان بکەین ئەویش بوونی سەبەخۆیی دادگایە."
بەرەی گەل جەختیشی کردووەتەوە: "ئەم کەیسە سەنگ و تاقیکردنەوەیەکە بۆ سەربەخۆیی دادگا و دادوەرەکان، تاوەکو دەربکەوێت ئایا دادگاکان گوێڕایەڵی ئاراستەکردنی حزبین یان سەربەخۆن و پابەندی قانون و سەرچاوەکانی دادوەرین."
هەروەها بەرەی گەل راشی گەیاندووە: "هیوادارین دادوەران لەم دۆسیەیەدا جۆرێک هەیبەت رێز بۆ دادگاکان و سەروەری یاسا بگێڕنەوە و نەوەک لەوە زیاتر دادگا بێ بەها و بێ متمانە بکەن لای هاووڵاتیان."
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه