Kurdistan Press - بەنزین دابەزی بەنزین دابەزی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەنزین دابەزی

دوای زنجیرەیەک لە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی لە هەولێر، نرخی لیترێک بە کۆ نزیکەی 250 دینار دابەزی، بەڵام لە زۆربەی بەنزینخانەکان کە بەنزینی پێشوویان هەیە، هێشتا نرخ بەو شێوەیە دانەبەزیوە و لیترێک لەنێوان 150 بۆ 200 دینار دابەزیوە. لە شارەکانی دیکە نرخەکە جێگیرە.
 رۆژی یەکشەممە، 30ی ئابی 2026، جەنگی مەجید، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەنزینخانەکانی هەولێر رایگەیاند، "نرخی لیترێک بەنزین بە کۆ دابەزیوە بۆ هەزار و 400 دینار، واتە هەر لیترێک 250 دینار دابەزیوە".
نرخی بەنزین لە بەنزینخانەکانیش بەرەو دابەزین چووە، بە جۆرێک لە هەندێک بەنزینخانە لیترێک بەنزینی نۆرماڵ 1550 دینارە و لە بەشێکی بەنزینخانەکان کە بەنزینی پێشوویان ماوە، هێشتا لیتری لەنێوان 1600 بۆ 1700 دینارە.
هەفتەی رابردوو لە هەولێر نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی هەزار و 850 دینار بوو. زیادکردنی دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناریی حکومی لە هەولێر بە هۆکارێکی کەمێک دابەزینی نرخی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی دەزانرێ.
نرخی بەنزینی موحەسەن و سوپەر لە هەولێر جێگیرە. لیتری موحەسەن نزیکەی 2250 دینارە و سوپەر 2500 دینارە. جۆرێکی دیکەی بەنزین هاتووەتە بازاڕی هەولێرەوە بە ناوی "سوپەری تورکی" و لیتری بە هەزار و 900 دینارە.
بۆ راگرتنی هاوسەنگیی نرخ، بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر رایگەیاندووە، ئەمڕۆ لە 38 بەنزینخانە بەنزین بە نرخی 750 دینار دابەش دەکرێ.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا