Kurdistan Press - بڕیاری کۆتایی درا بڕیاری کۆتایی درا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڕیاری کۆتایی درا

پێشمەرگە هێزێکی یاسایی یە، چەکدانان ناگرێتەوە. 
 قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئەمنی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: هێزی پێشمەرگەی کوردستان هێزێکی یاساییە و پرۆسەی کۆنترۆڵکردنی چەک کە حکوومەتی عێراق کاری بۆ دەکات، پێشمەرگە ناگرێتەوە.
ئەعرەجی جەختی کردەوە: هەوڵەکانی حکوومەت بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک تەنیا ئەو گرووپ و هێزانە دەگرێتەوە کە لە دەرەوەی دەستوور و یاسا کار دەکەن.
 سەبارەت بە بوونی پەکەکە لە عێراق، راوێژکاری ئەمنی سەرۆکوەزیرانی عێراق روونی کردەوە: بوونی ئەو هێزە لەسەر خاکی عێراق نایاساییە و بەغدا لەگەڵ تورکیا کار دەکات بۆ چارەسەرکردنی ئەو دۆسیەیە.
ئەعرەجی ئاماژەی بەوە کرد: کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە 30ـی ئەیلوول بە واتای پچڕانی پەیوەندی لەگەڵ واشنتن نییە و عێراق بەردەوام دەبێت لە گۆڕینەوەی زانیارییە ئەمنییەکان لەگەڵ ئەمریکا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا