Kurdistan Press - دوو گەنجی دیکە لە زێی گەورە خنکان دوو گەنجی دیکە لە زێی گەورە خنکان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دوو گەنجی دیکە لە زێی گەورە خنکان

دوو گەنجی دیکە لە زێی گەورە خنکان و گەڕان بەدوای تەرمەکانیان بەردەوامە
دوو هاووڵاتیی عەرەب لە کاتی مەلەکردندا لە زێی گەورە خنکان و بەمەش ئاماری خنکان لەمساڵدا لە سنووری پارێزگای هەولێر گەیشتە ١٩ کەس.
ڕووداوەکە کاتژمێر ١:٤٥ خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕوویداوە، کاتێک دوو گەنج بەمەبەستی مەلەکردن چوونەتە ناو زێی گەورە. قوربانییەکان بە ڕەگەز عەرەبن و دانیشتووی گەڕەکی سەرکارێزن لە شاری هەولێر، و تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، تیمە جێگیرەکانی چاودێری و گەڕانی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ دۆزینەوە و دەرهێنانی تەرمەکانیان.
بە تۆمارکردنی ئەم دوو حاڵەتە، ئاماری قوربانیانی ڕووداوەکانی خنکان لە سنووری پارێزگای هەولێر لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەرزبووەوە بۆ ١٩ کەس، کە چوار کەسیان لە بەنداوەکان و ١٥ کەسەکەی دیکەشیان لە چەم و ڕووبارەکاندا خنکاون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا