Kurdistan Press - بەرەی گەل بڕیاری دا بەرەی گەل بڕیاری دا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەرەی گەل بڕیاری دا

بەرەی گەل كە لاهوور شێخ جەنگی سەرۆكایەتی دەكرد و ئێستە زیندانی یەكێتییە، ئاگەدارییەكی بۆ لایەنگرانی ناردووە كە وەك ناڕەزایەتییەك دژی گیرانی سەرۆكەكەیان رۆژی شەممە كۆ ببنەوە. 
لە ئاگەدارییەكەی بەرەی گەل هاتووە، رۆژی شەممە 20ی ئاب، لەبەردەم پەرلەمانی كوردستان سەعات 10ی بەیانی ئامادە بن، بۆ سەركۆنە كردنی تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر رووداوەكانی لالەزار كە گیرانی لاهوور شێخ جەنگی لێ‌ كەوتووەتەوە. 
رۆژی 22ی ئابی ساڵی ڕابردوو، چەكدارانی یەكێتی هەڵیانكوتایە سەر هۆتێل لالەزار / شوێنی حەوانەوەی لاهوور شێخ جەنگی و ماڵباتەكەی/ دوای دوو سەعات شەڕی چەكداری دەیان كەس كوژران و سووتان و بوونە قوربانی و لاهوور شێخ جەنگی و براكەی گیران كە تا ئێستە لە زیندانی كانی گۆمەی سلێمانین

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا