Kurdistan Press - ئێران قسەی کۆتایی کرد ئێران قسەی کۆتایی کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئێران قسەی کۆتایی کرد

پزیشکیان: ئەمریکیەکان نەوتی عێراق دەفرۆشن و پارەی نەوتەکەشیان پێنادەن
ستەملەکەس ناکەین و ستەمیش قبوڵ ناکەین
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لەمیانەی دیدارێکی تەلەفیزنۆنیدا ڕایگەیاند هێرشەکانی ئێمە بۆسەر وڵاتانی ئیسلامی ناوچەکە، تەنها هێرش بوە بۆسەر بنکەکانی ئەمریکا.
پزیشکیان گوتی: ئەمریکا لە کوێوە هێرشی کردە سەر قوتابخانەی میناب؟ لە هەمان ئەو وڵاتە ئیسلامیانەی کە بەهاوڕێی خۆمانیان دەزانین.
باشە بۆچی ڕێگا دەدەن بێن و هێرشمان بکەنەسەر؟ بەڵام ئێمە نامانەوێت هێرش بکەینە سەر ئەوان؛ تەنها وەڵامی ئەو کەسانە دەدەینەوە کە هێرشمان دەکەن.
پزیشکیان گوتیشی: بۆچی ئەمریکا دێتە ئەم ناوچەیە، بنکەی سەربازی دادەمەزرێنێت. ئەمریکا هەر وڵاتێکی ئیسلامی ئەگەر گوێڕایەڵی نەبێت، هێرشی دەکاتەسەر. کێ وتویەتی دەبێت ببینە کۆیلەی گوێڕایەڵی ئەوان، بۆچی؟ ئێمە هیچ کات نامانەوێ ستەم لەکەس بکەین، بەڵام هەروەها ڕێگا نادەین کەسیش ستەم لە ئێمە بکات. نابێت بە هەڕەشە و فشاری سیاسی و ئابووری بمانچەوسێننەوە.
پزیشکیان لەدرێژەی قسەکانیدا گوتیشی: نابێت بێنە وڵاتەکەمان و سەرچاوەکانی ئێمەش تاڵان بکەن. ئێستا لە عێراق، نەوت دەفرۆشن بەڵام پارەی نەوتەکەشیان پێ نادەن. ئێمە ڕێگا بەوە نادەین.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا