تەنیا لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 21 هەزار هاوبەشی کارەبا لە بڕیاری لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا سوودمەند بوون و بە کۆی گشتی بڕی پێنج ملیار دینار لە قەرزەکانیان خۆش بووە.
وردەکاریی دابەشبوونی لێخۆشبوونەکە بەسەر پارێزگاکاندا
تیمی پڕۆژەی ڕووناکی ڕایگەیاند کە زۆربەی سوودمەندبوان هاوبەشانی ماڵانن، و بڕی پێنج ملیار دینارەکە بەم شێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەش بووە:
هەولێر: 2.1 ملیار دینار
سلێمانی: 1.7 ملیار دینار
دهۆک: 1.2 ملیار دینار
هەڵەبجە: 38 ملیۆن دینار
ئاماری کۆی قەرزی کۆنی کارەبا:
بەپێی داتاکانی وەزارەتی کارەبا، کۆی گشتیی قەرزی کۆن دەگاتە دوو تریلیۆن و 412 ملیار و 400 ملیۆن دینار (41% ماڵان، 22% پیشەسازی، 15% حکوومی، 14% بازرگانی، 5% کشتوکاڵی).
ڕێگاکانی دانەوەی قەرزەکە و سوودمەندبوون
هاووڵاتییان دەتوانن لە ڕێگەی دوو شێوازەوە قەرزەکانیان بدەنەوە:
پارەدانی دیجیتاڵی (ئی-پسوولە): خێراترین ڕێگەیە لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی جزدانە ئەلیکترۆنییەکان و بانکەکان (وەک فاست پەی، ئاسیا پەی، ناس واڵێت، زەین کاش، بانکی جیهان، RT Bank، FIB، بانکی ئەهلیی عێراقی، و بانکی ئیسلامیی عێراقی).
بەشی (ئی-پسوولە) لە ئەپەکەدا هەڵدەبژێریت -> کلیک لەسەر (وەزارەتی کارەبا) -> دیاریکردنی (قەرزی پێشوو) -> داخڵکردنی ژمارەی هەژماری کارەبا -> ئەنجامدانی پارەدان.
پارەدانی کاش: لە ڕێگەی سەردانیکردنی ڕاستەوخۆی هۆبەکانی فرۆشتنی وزە لە فەرمانگەکانی کارەبا.
هۆشداریی وەزارەتی کارەبا
وەزارەتی کارەبا جەخت دەکاتەوە کە ماوەی لێخۆشبوونەکە تەنیا پێنج هەفتەیە و لە ڕۆژی 10ـی مانگی داهاتوو کۆتایی دێت و بە هیچ شێوەیەک درێژ ناکرێتەوە. لە حالەتی دانەوەی تەواوی قەرزەکان لەلایەن هاوبەشانەوە، کۆی گشتیی بڕی لێخۆشبوونەکە دەگاتە 884 ملیار و 435 ملیۆن دینار
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه