ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە.
بەربەیانی ئەمڕۆ، دوای ئاگادارکردنەوەمان لە ڕووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی باداوەی شاری هەولێر، هێزەکانمان دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.
دوای بەدواداچوون و لێکۆڵينەوە دەرکەوت کە تۆمەتباری سەرەکی بەرەو شاری دهۆک هەڵهاتووە، تیمەکانی بەدواداچوون ڕاستەوخۆ دەستبەکار بوو.خۆشبەختانە لە ماوەیەکی پێوانەییدا،بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆک، توانرا تۆمەتبارەکە دەستگیر بکرێت.
وە لەلێکۆڵينەوەی سەرەتاييەکاندا دەرکەوتووە ڕووداوەکە بەهۆی کێشەيەکی خوێنداری بووە.لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە و ڕێکارە یاساییەکان بەردەوامن.


وەڵام بدەوه