کوردستان پرێس – لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەزاندنی نرخی سووتەمەنی، لیژنەکانی چاودێری لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هەڵمەتەکانیان بۆ سەر بنزینخانەکان چڕتر کردووەتەوە.
بەپێی بڕیارە نوێیەکە، نرخی یەک لیتر بەنزینی ئاسایی کراوەتە ٧٥٠ دینار، بەنزینی موحەسەن ١,٠٠٠ دینار و بەنزینی سوپەریش کراوەتە ١,٢٥٠ دینار.
نوێنەری لیژنەی چاودێریی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی چۆنیەتی کۆنتڕۆڵکردنی بازاڕەکەوە ڕایگەیاند:
"ئەو بەنزینخانەیەی بەنزینی پێدرابێت، بە هیچ شێوەیەک بۆی نییە بڵێت نەماوە و دەرگاکەی دابخات. هەر بنزینخانەیەک بنووسێت 'بەنزین نەماوە'، تووشی داخران و سزای دارایی توند دەبێتەوە."
ئەم بڕیارە پێشوازییەکی گەورەی لەلایەن شۆفێران و هاوڵاتییانەوە لێکەوتووەتەوە و ئاماژە بەوە دەکەن کە بارگرانییەکی زۆریان لەسەر شۆن دەباتەوە.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه