کوردستان پرێس: لیژنەی چاودێریی بەنزینخانەكان دوا هۆشداریی ئاڕاستەی بەنزینخانەكان کردووە بۆ ئەوەی بەزووترین كات دەست بە فرۆشتنی بەنزینی نۆرماڵ بكان بە نرخی دیاریکراوی 850 دینار، کە پێشتر لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڕیاری لێدرابوو.
لیژنەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە پێویستە بەنزینخانەکان نوسراوی "نۆرماڵ نەماوە" لەسەر تابلۆکانیان لاببەن، بەپێچەوانەوە دوو جار ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە.
خاڵە سەرەکییەکانی بڕیارەکە:
سزادانی سەرپێچیکاران: ئەو بەنزینخانانەی بەنزینیان هەیە و نەیفروشن، یان بانگەشەی نەمانی دەکەن، ڕووبەڕووی سزای توند دەبنەوە.
پشکنینی کۆگاكان: نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر ڕایگەیاند کە لیژنەکان دەست بە پشکنینی میدانی بۆ کۆگای بەنزینخانەکان دەکەن؛ ئەگەر بەنزین نەبێت دەبێت بەپەلە دابینی بکلەن، و ئەگەر هەشبێت و نەینفرۆشن سزا دەدرێن.
کوالێتی و ئۆکتان: بەپێی ڕێنماییەکان، دەبێت ئۆکتانی بەنزینی نۆرماڵ لە نێوان 89 تا 90 بێت.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه