ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، دوای ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لەلایەن کۆمپانیای دانەغازەوە، لە ئێستادا حکومەتی فیدراڵی عێراق دەستی بە ناردنی غاز بۆ هەرێمی کوردستان کردووە.
سیپان شێروانی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، بە هەوڵی وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق، ڕەزامەندی دراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمبوونی غاز و پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی لە هەرێمی کوردستان دروست بووە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا، وەک نوێنەرانی کورد چاودێری و بەدواداچوونیان بۆ خێراکردنی ڕێکارەکان کردووە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵی، و لە ئەنجامدا بەشێوەیەکی کرداری دەستکراوە بە ناردنی ١٤٠ تۆن غاز بۆ هەرێم.
هاوکات شێروانی جەختی لەوە کردەوە کە کار دەکەن بۆ زیادکردنی ئەو بڕە لە ڕۆژانی داهاتوودا، چونکە ١٤٠ تۆن کەمە و بەشی پێداویستییەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ناکات.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه