Kurdistan Press - بەرپرسێکی نەوەی نوێ وازیهێنا بەرپرسێکی نەوەی نوێ وازیهێنا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەرپرسێکی نەوەی نوێ وازیهێنا

ڕێکخەری نەوەی نوێ لە گەرمیان وازی هێنا. دوای واژۆكردنی ڕێككەوتنی نێوان یەكێتی و جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەلایەن بافڵ تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید، بەشدار سەنگاوی، ڕێکخەری نەوەی نوێ لە گەرمیان پەیامێكی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: دەمەوێ لێرەوە هەموو لایەک ئاگادار بکەمەوە لە دوای 8 ساڵ کارکردنم وەک ڕێکخەرێک لە جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە گەرمیان، لەم ساتە بەداواوە هیچ پەیوەندیەكم بەم جوڵانەوەیەوە نامێنێت.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا دەڵێ: زۆر سەیرە لە کاتێکی زۆر کەمدا سەدا سەد بگۆڕێیت و ئەو کەسانەی دەتگوت دەسەڵاتم هەبێ هەڵیان دەواسم بە دز و گەندەڵ و مافیا ناوت دەبردن دەست لە ملانیان بیت و پشت بکەیتە هەموو ئەو بەڵێنانەی بە خەڵکت داوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا