Kurdistan Press - خراب لە دکتۆر عەبدوللەتیف قەوما خراب لە دکتۆر عەبدوللەتیف قەوما | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

خراب لە دکتۆر عەبدوللەتیف قەوما

خوێندکارانی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سلێمانی، بەیاننامەیەکیان سەبارەت بە کەیسی (د. عەبدولـلەتیف ئەحمەد) بڵاوکردەوە و سوپاسی وەزارەتی خوێندنی باڵا و سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی دەکەن بۆ هەڵوێستی یاسایی و بێلایەنانەیان لە چەسپاندنی دادپەروەری و پاراستنی شکۆی زانکۆ و خوێندکاران.
لە بەیاننامەیەکدا کە ئاراستەی ڕای گشتی و تەواوی ناوەندە ئەکادیمی و میدیاییەکان کراوە، خوێندکارانی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان ڕایدەگەیەنن، دوای ئەو ڕووداوانەی ئەم دواییە کە پەیوەست بوون بە مامۆستا (د. عەبدولـلەتیف ئەحمەد - سەلەفی)، لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیی ئەخلاقی، یاسایی و زانستییانەوە، پێزانینی خۆیان بۆ وەزیری خوێندنی باڵا، سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی و لیژنەی لێکۆڵینەوەی زانکۆکە دەردەبڕن کە بەدواداچوونی ورد و پیشەییان بۆ کەیسەکە کردووە.
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە، ئەو لایەنانە ڕۆڵی سەرەکی و کاریگەریان هەبووە لە پشتگیریکردنی حەق و چەسپاندنی دادپەروەری لە ناوەندی زانکۆدا. هەروەها جەخت لەوە دەکەنەوە کە حەق و ڕاستی هەمیشە سەردەکەوێت و کۆلێژەکەیان وەک ناوەندێکی پێگەیاندنی زانست و مەعریفە و بەها باڵاکان دەمێنێتەوە، و ڕێگە بە هیچ لادانێک لەو بنەمایانە نادرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا