کورتەی هەواڵ:
ناردنی مووچە لەم هەفتەیەدا: نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند کە مووچەی مانگی شەشی هەرێمی کوردستان هیچ کێشەیەکی تەکنیکی نییە. بڕیارە لەم هەفتەیەدا و دوای تەواوبوونی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق، تەمویلی مووچەی هەرێمیش ڕەوانە بکرێت.
کۆتاییهاتنی پرۆسەی وردبینی: بەپێی بەدواداچوونی پەرلەمانتارانی عێراق، پرۆسەی وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێم بە تەواوی و بەبێ هیچ گرفتێک کۆتایی هاتووە.
گفتوگۆکان لەسەر داهاتی نانەوتی: سەبارەت بە دەنگۆکانی بڕینی 120 ملیار دینار، ئاشکرا کرا کە هێشتا هیچ بڕیارێکی کۆتایی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە نەدراوە. حکوومەتی هەرێم لە هەوڵدایە پرسی داهاتی نانەوتی کەم بکرێتەوە بۆ 50% بۆ ئەوەی هیچ کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر مووچەی فەرمانبەران نەبێت.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه