لە ماوەی چەند ڕۆژێكدا، هەواڵی وازهێنانی دوو كەسایەتیی عەشایەری لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاو دەبێتەوە كە ئەوانیش فەیسەڵ كەریمخان برادۆستی و بنەماڵەكەی لە لایەك و لیوا ئەیووبە گڕە، فەرماندەی یەكێك لە لیواكانی یەكێتی لە لایەكی دیكەیە. لیوا ئەیووب یوسف ناسراو بە (ئەیووبە گڕە)، نامەی دەست لەكاركێشانەوەی پێشكەش بە یەکێتی كردووە، ئەویش دوای 40 ساڵ كاركردنی لە نێو ڕیزەكانی یەكێتی.
ئەیووبە گڕە ماوەیەكی زۆر فەرماندەی یەكێك لەو لیوایانەی یەكێتی بووە كە بە لیوای كۆسرەت ڕەسووڵ ناسراون، بەڵام لەم دواییانە لە ئەركەكەی لادراوە و بافڵ تاڵەبانی كەسانی دیكەی خستووەتە شوێنی، ئەویش لە ماڵەكەی خۆی لە گوندی نازەنین دانیشتووە و خەریكی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكانی بووە.
هەروەها فەیسەڵ كەریمخان، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی، بە تەواوەتی وازی لە یەكێتی هێناوە و بڕیارەكەشی یەكجارەكییە و نامەی دەست لەكار كێشانەوەكەی لە 22ی ئەم مانگە پێشكەشی رەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی یەكێتی كردووە.
هەمان پێگە ئەوەی خستووەتە ڕوو كە فەیسەڵ كەریمخان خۆی بڕیارەكەی داوە و بڕیاریشی داوە ئیتر حزبایەتی نەكات و بە سەربەخۆیی بمێنێتەوە. تەنانەت لە دوو رۆژی رابردوودا بەشێك لە سەركردە باڵاكانی یەكێتی سەردانی فەیسەڵ كەریمخان برادۆستییان كردووە، بەڵام ئەو رایگەیاندووە كە بڕیارەكەی یەكجارەكییە و ئیتر ناتوانێت لەناو ئەو حزبەدا كار بكات و بەسەربەخۆیی دەمێنێتەوە.
ئەمە لە كاتێكدایە كە باس لەوە دەكرێت، فەیسەڵ كەریمخان بە تەنیا دەستی لەكار نەكێشاوەتەوە، بەڵكوو تەواوی بنەماڵەكەی وازیان لە یەكێتی هێناوە. لە كاتێكدا خۆی لە ٢٠٢١ کاندیدی یەکێتی بوو لە بازنەی پارێزگای هەولێر و لە ساڵی ٢٠٢٤یش كوڕەكەی کاندیدی یەکێتی بوو بۆ پەرلەمانی کوردستان، ئەمە جگە لەوەی پەیوەندیی بنەماڵەكەیان بە مام جەلالەوە بۆ پێش دروستبوونی یەكێتی دەگەڕێتەوە.
چالاكان پێیانوایە كە وازهێنانی سەركردەكانی یەكێتی دوای دەیان ساڵ، پەیوەندیی بە گۆڕانی سیاسەتی یەكێتی هەیە لە سەردەمی بافڵ و قوباد تاڵەبانی كە ئەو حزبە هێندەی جێی چالاكوانە بازرگانەكان و بەندبێژ و كەسانی هەرزەی سیاسی تێدا دەبێتەوە، هێندە جێگەی یەكێتییە دێرینەكانی تێدا نابێتەوە.
جێی باسە تا ئێستا نە لیوا ئەبووب یوسف و نە ماڵی فەیسەڵی كەریمخان برادۆستی هیچ ڕوونكردنەوە و وەڵامێكیان لەبارەی ئەم زانیارییانە بڵاو نەكردووەتەوە، نە پشتڕاستیان كردووەتەوە، نە دەنگۆكەشیان بەدرۆ خستووەتەوە.
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئیسرائیل ڕێککەوتن دەکات
ئەمرۆ
ئێران هێرشی کرد
ئەمرۆ
لە یەکێتی قەوما
ئەمرۆ
پێدانی کارەبا زیاد دەکات
ئەمرۆ
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه