رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت و بریکاری پێشووی وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، کە کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر بووە. بەپێی ڕێککەوتنێک، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە هاوشانی شارەکانی تری عێراق، مووچەی هەرێمی کوردستانیش ڕەوانە بکات.
خاڵە سەرەکییەکانی لێدوانەکەی رێباز حەملان:
هاوکاری لە دابەشکردنی مووچە: لەمەودوا لەگەڵ دەستپێکردنی تەمویلی مووچەی پارێزگاکانی عێراق، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش دەنێردرێت.
داهاتی ناوخۆ: هیچ بڕە پارەیەکی دیاریکراو (وەک ١٢٠ ملیار دینارەکە) جێگیر نەکراوە، بەڵکو هەر بڕە داهاتێک بکەوێتە دەست هەرێم، ڕادەستی بەغدای دەکات.
ڕێککەوتنی نەوت و غاز: گفتوگۆ و ڕێککەوتن لەسەر مەلەفی نەوت و "ئەسیكۆدا" بەردەوامە و ئومێدێکی زۆر هەیە کە کێشەکان بە یەکجاری کۆتاییان بێت.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه