ماوەی چەند ساڵێكە ئەو ئاهەنگە لەلایەن مەنسوور بارزانییەوە بەرێوە دەبرێت و ئامانجەكەش هاوكاری كردنی گەنجانی كوردە تا بتوانن پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجام بدەن.
بەپێی زانیارییەكان ئێستە دەستكراوە بەناونووسین و تا 15 ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
تێیدا كۆمەڵێك گەنج هاوكاری دەكرێن و هاسەرگیری بەكۆمەڵیان بۆ دەكرێت و كارەكەش لەیادی لەدایكبوونی پارتی كە 16ی ئابە ئەنجام دەدرێت.
ئەو گەنجانەی لەو هاوسەرگیرییە بەكۆمەڵەدا بەشداری دەكەن، دیارییەكیان بە بڕی 10 ملیۆن دیناریان پێدەدرێت و و تەواوی خەرجییەكانی ئاهەنگەكەیان بۆ جێبەجێ دەكرێت.
كارەكە لەلایەن مەنسوور بارزانییەوە بەرێوە دەبرێت و بە فەرمانی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی یادی 16ی ئاب ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی دەكرێت.
لەم پرۆسەدا هەموو گەنجێك كە ئارەزوری بەشداری هەبێت دەتوانێت ناو تۆمار بكات پرۆسەكە بەتیروپشك دەكرێت، تەنیا كوڕ و كچی شەهید تیروپشكیان بۆناكرێت و راستەوخۆ دەچنە ناو ئاهەنگی هاوسەرگیری بەكۆمەڵ.


وەڵام بدەوه