Kurdistan Press - تەنها یەک هوفتە مۆلەت ماوە تەنها یەک هوفتە مۆلەت ماوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

تەنها یەک هوفتە مۆلەت ماوە

​دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند، پاش ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، دەست بە پڕۆسەی بەبازاڕکردنی گەنمی جووتیاران کراوە و دەرگای وەرگرتنی داواکاری بۆ ھەناردەکردنی گەنم بۆ دەرەوەی وڵات کراوەتەوە.
​ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦، دەستەی وەبەرھێنان ئاشکرای کرد، سەرجەم ئەو جووتیار و کۆمپانیایانەی ئارەزوومەندن گەنمی ھەرێمی کوردستان ھەناردەی دەرەوە بکەن، دەتوانن لە ئێستاوە داواکاریی فەرمیی خۆیان پێشکەش بە دەستەی وەبەرھێنان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی.
​دەستەکە جەختی لەوە کردەوە، کە ئەم ھەنگاوە لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری جووتیاران و بەبازاڕکردنی بەرھەمەکانیانە. ھاوکات ئاگادارییەکی خێرایان بڵاو کردەوە کە وادەی پێشکەشکردنی داواکارییەکان سنووردارە و تەنیا (٧) حەوت ڕۆژی لەبەردەمە لە ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییەوە.
​جێگەی ئاماژەیە، ئەم بڕیارە وەک بەشێک لە بەرنامەی حکوومەتی ھەرێم دێت بۆ گرنگیدان بە سێکتەری کشتوکاڵ و دۆزینەوەی بازاڕی نوێ بۆ بەرھەمی خۆماڵی، تاوەکوو جووتیاران بتوانن بە نرخی گونجاو بەرھەمەکانیان ساغ بکەنەوە و ئاستی بەرھەمھێنانی گەنم لە ھەرێمدا زیاتر پەرە بستێنێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا