Kurdistan Press - زەنگی جەنگ لێدرا زەنگی جەنگ لێدرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

زەنگی جەنگ لێدرا

دوای ئەوەی دوێنێ دووشەم بە گوشاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا هێرشەكانی ئێران و ئیسرائیل بۆ سەر یەكتر هاتە وەستان، لەو ساتەوە بەرپرسانی هەردوو وڵات لە هەڕەشەكردن لە یەكتر دەكەن و ئامادەییان بۆ دەست پێكردنەوەی شەڕ دووپات دەكەنەوە، ئەمڕۆ سوپاسالاری ئیسرائیل ای گەیاند كە ئەگەر پێویست بكات گورزێكی گەورەتر لە ئێران دەوەشێنن، سوپای ئێرانیش رای گەیاند كە ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی توندتری هەر هێرشێك.
ئەمڕۆ سێشەم ئیال زامیر سوپاسالاری ئیسرائیل لە كاتی بەسەركردنەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی رای گەیاند كە سوپای ئیسرائیل ئامادەیە بۆ وەشاندنی گورزێكی بەهێزتر لە ئێران ئەگەر پێویست بكات، سوپا لە دۆخێكی زۆر ئامادەسازیدایە بۆ دەست پێكردنەوەی هێرشەكانی بۆ سەر ئێران ئەگەر پێویست بكات، ئەو هێرشانەشی پێشتر كردوویەتییە سەر ئێران سەرەتا و رێخۆشكەرن بۆ هێرشی توندتر و فرەوانتر.
لای خۆیەوە عەلی جیهانشاهی فەرماندەی هێزی وشكانی لە سوپای ئێران رای گەیاند كە دەستیان لەسەر پەلەپیتكەی تفەنگەكانیانە و لەوپەڕی ئامادەسازیدان بۆ وەڵامدانەوەی هەر هەڕەشەیەك، هێزەكانیان لەوپەڕی ئامادەسازیدان و ئامادەن بۆ بەرگریكردن لە وڵاتەكەیان تا دوا هەناسەیان.
دوای ئەوەی شەوی یەكشەمی رابردوو ئێران مووشەكبارانی ئیسرائیلی كرد و ئیسرائیلیش وەڵامی دایەوە، دوێنێ مەسعوود پزیشكیان سەرۆكی ئێران دووپاتی كردەوە كە تا ئێستە وڵاتەكەی لە دانوستاندایە بۆ كۆتاهێنان بە شەڕ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام گۆڕەپانی شەڕ جێناهێڵێت، پزیشكیان لە پۆستێك لە تۆڕی ئێكس نووسیویەتی، بەرگریكردن و دیپلۆماسیەت دوو كۆڵەكەی هێزی نیشتمانین، ئێمە نە گۆڕەپانی شەڕ و نە مێزی دانوستانمان چۆڵ نەكردووە، ئەو قسانەی سەرۆكی ئێران دوای راگەیاندنی ئێران هات بە وەستانی هێرشەكانی بۆ سەر ئیسرائیل.
لای خۆیەوە بارەگەی خاتەمولئەنبیای ئێرانی، كە ژووری سەرەكیی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی ئێرانە، لە بەیاننامەیەكدا رای گەیاند كە تاران وەڵامێكی بە ئازاری هێرشە ئاسمانییەكانی ئیسرائیلی دایەوە، ئێستەش وەستانی هێرشەكان رادەگەیەنێت، لە حاڵەتی بەردەوامبوونی هێرشەكانی دوژمن، لەوانە لە باشووری لبنان، رێوشوێنی توندتر وەردەگرین.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا