Kurdistan Press - فەرمانبەران ئاگاداردەکرێنەوە فەرمانبەران ئاگاداردەکرێنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

فەرمانبەران ئاگاداردەکرێنەوە

د. ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەپێی یاسای دەستەی دەستپاکی، پاداشتی ئەو کەسانە دەکەن کە زانیاریی دروست و بەڵگەدار لەسەر بوونی گەندەڵی دەدەنە دەستەکەیان.
بە مەبەستی هاندانی هاووڵاتییان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و ڕێگریکردن لە بەهەدەردانی سامانی گشتی، نووسراوی فەرمییان ئاراستەی سەرجەم سەرۆکایەتییەکان و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان کردووە. سەبارەت بە بڕی پاداشتەکە، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ئاماژەی بەوە کرد کە هێشتا پێوەرێکی جێگیر بۆ پاداشتەکە دیاری نەکراوە، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی بڕەکەی بەپێی قەبارەی گەندەڵییەکە دەبێت؛ واتە تاوەکو ئەو گەندەڵییەی ئاشکرا دەکرێت گەورەتر بێت، پاداشتێکی زیاتری بۆ دادەنرێت.  سەرۆکی دەستەی دەستپاکی دڵنیایی تەواو بە هاووڵاتییان دەدات کە لە کاتی ئاشکراکردنی هەر گەندەڵییەکدا، بە هیچ جۆرێک ناوی کەسەکە ناهێنرێت و زانیارییەکانی بە نهێنی دەمێننەوە. هاووڵاتییان دەتوانن بەبێ دوودڵی لە ڕێگەی ئەم سێ کەناڵەوە پەیوەندییان پێوە بکەن و زانیارییەکانیان بدەن:
پەیوەندیکردن بە هێڵی گەرمی ژمارە 1015.
ناردنی بەڵگەکان بۆ ئیمەیڵی: destpaki.hotline@yahoo.com
سەردانیکردنی ڕاستەوخۆی بارەگا و ئۆفیسەکانی دەستەی دەستپاکی.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا