پڕۆسەی تۆمارکردنی منداڵانی خوار تەمەن 12 ساڵ لە پسوولەی خۆراکدا بە شێوەیەکی فەرمی دەستی پێکردووە. هاووڵاتیان دەتوانن لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی تایبەتی پسوولەی خۆراکەوە ناوی منداڵەکانیان زیاد بکەن، بەو مەرجەی خاوەنی کارتی نیشتمانی بن.
زانیارییە گرنگەکانی پڕۆسەی تۆمارکردن:
تەمەنی ڕێگەپێدراو: خوار تەمەن 12 ساڵ.
ڕێگای تۆمارکردن: لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی پسوولەی خۆراک (ئۆنلاین).
تێچووی تۆمارکردن: 6,000 دینار بۆ هەر منداڵێک.
شێوازی پێدانی پارە: تەنیا لە ڕێگەی ڤیزا کارتەوە دەبێت.
کەی جیاکردنەوە و گواستنەوەی پسوولە دەستپێدەکات؟
بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پسوولەی خۆراکی هەولێر، حکومەتی فیدراڵ ئاگاداری کردوونەتەوە کە لە چەند هەفتەی داهاتوودا ئەم خزمەتگوزارییانەش کارا دەکرێن:
پڕۆسەی گواستنەوەی بریکاری خۆراک.
دەرهێنانی پسوولەی سەربەخۆ بۆ ئەو کەسانەی تازە هاوسەرگیرییان کردووە و دەیانەوێت پسوولەی خۆراکیان لە ماڵی باوکیان جیا بکەنەوە.
#Kurdisranpress


وەڵام بدەوه