کورتەی هەواڵ
دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەسەر داوای وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ڕەزامەندیی نیشاندا لەسەر گواستنەوەی فەرمانبەران بەشێوەی تەنسیب بۆ فەرمانگەیەکی سەر بەو وەزارەتە کە پێویستیی زۆری بە هێزی کار هەیە.
خاڵە سەرەکییەکانی بڕیارەکە:
شوێنی مەبەست: بەڕێوەبەرایەتیی ڕاهێنانی پیشەیی لە سلێمانی.
ئەو پسپۆڕییانەی بڕیارەکە دەیانگرێتەوە: فەرمانبەرانی بەشەکانی (کارگێڕی، ژمێریاری، و خزمەتگوزاری).
ڕێکاری ڕاییکردن: وەزارەتەکان لەکاتی هەبوونی داواکاری لە لایەن فەرمانبەرانەوە، ڕاستەوخۆ وەڵامی وەزارەتی کار دەدەنەوە و دواتر لیستەکە بۆ بڕیاری کۆتایی ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت.
سیستمی تەنسیب چییە؟ لەم شێوازەدا فەرمانبەر تەنها شوێنی دەوام و کارکردنی دەگۆڕێت، بەڵام میلاک، دۆسیەی فەرمی و مووچەکەی لەسەر فەرمانگەی بنەڕەتیی خۆی دەمێنێتەوە.
تێبینی: پێشتر فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجوومەنی وەزیران ڕایگەیاندبوو کە تەنسیبکردنی فەرمانبەران لە ڕووی یاساییەوە هیچ کێشەیەکی نییە و ڕێگەپێدراوە.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه