Kurdistan Press - بارانبارین زوو دەسپێدەکاتەوە بارانبارین زوو دەسپێدەکاتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بارانبارین زوو دەسپێدەکاتەوە

شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی دەکات پایزی ئەمساڵ وەرزی بارانبارین زووتر لە وادەی خۆی دەست پێ بکات و ڕێژەی بارانیش لە سەروو ئاستی ئاساییەوە بێت، ئاماژە بەوەش دەکات کە دیاردەی "ئێڵ نینۆ" لە زەریای هێمن پەرەی سەندووە و کاریگەریی گەورە لەسەر گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوای هەرێمی کوردستان و ناوچەکە دروست دەکات.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی لە نوێترین شیکارییدا بڵاویکردووەتەوە، زستان و بەهاری ساڵی 2026 بەهۆی زۆریی ڕێژەی بەفر و بارانەوە بوونە هۆی بووژانەوەی سەرجەم سەرچاوە ئاوییەکان و پڕبوونەوەی بەنداوەکان، بەمەش مەترسییەکانی وشکەساڵی لە ناوچەکەدا کۆتاییان هات.
ڕوونیشیکردووەتەوە، لە ئێستادا دیاردەی ئێڵ نینۆ لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و ناوەڕاستی زەریای هێمن لە پەرەسەندندایە و بۆ هاوین و پایزی ئەمساڵ بەهێزتر دەبێت، ئەمەش کۆمەڵێک لێکەوتە و گۆڕانکاریی گەورە لە کەشوهەوای جیهاندا دروست دەکات.
ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاشکراشی کردووە، یەکێک لە کاریگەرییەکانی ئەو دیاردەیە لەسەر وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەرێمی کوردستان، زۆربوونی بارانبارین و زوو دەستپێکردنی وەرزی بارانە لە پایزدا، هاوکات کەشوهەوای مانگەکانی پایزیش فێنکتر و ساردتر دەبێت لە ئاستی ئاسایی خۆی.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا