ئەمڕۆ شەممە، مەحموود محەمەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، جەختی لە بەردەوامیی هەوڵەکانی پارتەکەی کردەوە بۆ کۆتاییهێنان بە چەقبەستوویی سیاسی و خێراکردنی هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن، مەحموود محەمەد ڕایگەیاند: دەرگای پارتی دیموکراتی کوردستان واڵایە و شاندی ئێمە سەردانی سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی کردووە. هەوڵەکانمان بەردەوامن بۆ تێپەڕاندنی بنبەستی سیاسی و گەیشتن بە ڕێککەوتنی پێویست، بۆ ئەم مەبەستەش هەموو هەنگاوێکی پێویست دەگرینە بەر تاوەکو کێشەکان چارەسەر بکرێن."
سەبارەت بە دەستپێشخەرییەکانی سەرۆک بارزانی، گوتەبێژی پارتی ئاماژەی بەوە کرد: "پەیامی سەرۆک بارزانی زۆر ڕوون و ئاشکرا بوو، داوای لە هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کرد کە بەرژەوەندییە باڵاکان بخەنە سەرووی هەموو ئامانجەکان و کۆتایی بە لێکدوورکەوتنی سیاسی بهێنن. جەختیشیکردەوە کە پێویستە دوای جەژن هەوڵەکان چڕبکرێنەوە بۆ پێکهێنانی سەرۆکایەتی پەرلەمان."
هەروەها مەحموود محەمەد باسی لەوەش کرد کە تاوەکو ئێستا کاتێکی دیاریکراو بۆ کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان دەستنیشان نەکراوە، بەڵام جەختی کردەوە کە پارتی پاڵپشتی لە هەر هەنگاوێکی تەوافوقی دەکات کە ببێتە هۆی بەشداریی هەموو لایەنەکان لە پڕۆسەی سیاسیدا
لە تەوەرێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، گوتەبێژی پارتی تیشکی خستە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و ڕایگەیاند: "پەیوەندییەکانمان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ بەرەو باشتربوون دەچن. پێویستە حکوومەتی فیدراڵ دەستوەردان بکات بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگانەی بۆ بژێوی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دروستکراون و پابەندی بەڵێنەکانی بێت بۆ چارەسەرکردنی خاڵە ناتەباکان.
ئەم لێدوانانەی گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کاتێکدایە، کە سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز داوای لە لایەنە سیاسییەکان کردبوو بە گیانێکی نیشتمانییەوە کۆببنەوە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان و کۆتاییهێنان بە بنبەستی سیاسی لە هەرێمی کوردستان.
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه