بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەکی گرنگ و بەپەلە ئاراستەی سەرجەم شۆفێران دەکات بە مەبەستی پاراستنی ژینگە و پاک ڕاگرتنی شار.
بڕیارە نوێیەکە چییە؟
لە پێناو پاراستنی ژینگەی شارەکەدا، لەمەودوا فڕێدانی هەر جۆرە زبڵ و خاشاکێک لە ناو ئۆتۆمبێلەکانەوە بۆ سەر شەقامەکان ڕووبەڕووی سزای دارایی دەبێتەوە.
جۆری سەرپێچییەکە: فڕێدانی (زبڵ، خاشاک، دەبە، قوتو، شووشەی خواردنەوەکان و هتد).
شێوازی تۆمارکردن: لە ڕێگەی کامێراکانی چاودێریی تیژڕۆییەوە (پۆینت تو پۆینت و کامێرا جێگیرەکان) سەرپێچییەکە بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا تۆمار دەکرێت.
کاتی جێبەجێکردن: بڕیارەکە لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/٢٦، کاتژمێر (٦:٠٠)ی ئێوارە بەدواوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
تێبینی: هاتوچۆی هەولێر داوا لە شۆفێران دەکات پابەندی ڕێنماییە ژینگەیییەکان بن بۆ ئەوەی دووچاری سزای دارایی نەبنەوە و سیمای شارەکە بە پاکی بمێنێتەوە.
#Kurdisranpress


وەڵام بدەوه