سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە نووسراوێکی فەرمیدا بۆ وەزارەتی دارایی، ڕایگەیاند کە کار دەکرێت بۆ هاوتاکردنی دەرماڵەی فەرمانبەرانی شارستانی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی هەرێم لەگەڵ هاوشێوەکانیان لە حکومەتی فیدراڵ.
ئەم بڕیارە بە مەبەستی جێگیرکردنی شایستە داراییەکانە لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٦، بە شێوەیەک کە هاوئاهەنگی لە نێوان وەزارەتی دارایی هەرێم و بەغدا دروست ببێت.
#Kurdistanpress



وەڵام بدەوه