زیاتر لە 9 ملیار مەتر سێجا ئاو لە بەنداوەکانی هەرێمدا گلدراوەتەوە
هەولێر ─ بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی بارانی ئەمساڵەوە زیاتر لە نۆ ملیار مەتر سێجا ئاو لە بەنداو و پۆندەکاندا گلدراوەتەوە و سەرجەمیان سەرڕێژ بوون، جگە لە بەنداوەکانی دوکان و گۆمەسپان.
ڕەحمان خانی ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو دەنگۆیانەی باس لە سەرڕێژبوونی بەنداوی دوکان دەکەن دوورن لە ڕاستییەوە و هێشتا مەترێک و 15 سانتیمەتر ماوە بۆ سەرڕێژبوونی. لە ئێستادا لە کۆی گشتیی بەنداوەکان، تەنها دوکان و گۆمەسپان ماون سەرڕێژ بن و ئەم ڕێژە ئاوە هۆکارێکی گرنگ دەبێت بۆ بووژانەوەی کەرتی کشتوکاڵ، گەشتوگوزار و ئاوی خواردنەوە لە هەرێم.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه