قۆناغی حەوتەمی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا لە ناوەندی شاری هەولێر و شارۆچکەی خەبات دەست پێ دەکات و زیاتر لە 7 هەزار فەرمانبەر لەم قۆناغەدا دەبنە خاوان زەوی.
گرنگترین زانیارییەکان:
لە هەولێر: ئەمڕۆ پێنجشەممە، قۆناغی حەوتەمی دابەشکردنی زەوی لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر دەست پێ دەکات، کە تێیدا زیاتر لە 4,000 فەرمانبەر سوودمەند دەبن. زەوییەکان دەکەونە سەر ڕێگای هەولێر-دهۆک لە گەڕەکی (بەرزی).
ئاماری هەولێر: تا ئێستا زیاتر لە 32,000 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی شارستانی و سەربازی دابەش کراوە، و نزیکەی 42,000 فەرمانبەری تریش لە لیستەکدا ماون.
لە خەبات: ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر نزیکەی 3,000 فەرمانبەری شارۆچکەی خەبات گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی. پرۆسەکە بە یەک قۆناغ و لە باشترین شوێنەکانی ناوچەکە ئەنجام دەدرێت.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه